پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد کە دەستیانگرتووە بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا لە بەغدادەوە داواکراوە و رەوانەی شوێنی داواکراو دەکرێتەوە.
بەپێی راگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانی، فەرمانێکیان پێگەیشتووە کە لە بەغدادەوە داوای ئەو ئۆتۆمبێلە کراوە و هێزەکانیان بەدواداچوونیان دەستپێکردووە.
باسی لەوەشکردووە، دوای بەدواداجوون توانیویانە ئۆتۆمبێلەکە بدۆزنەوە و دەستیبەسەردابگرن.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان رەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە.