قەسرێ.. شۆرتی كارەبای ئۆتۆمبێلێك ئاگرێكی گەورەی لێكەوتەوە

بەهۆی شۆرتی كارەبای ئۆتۆمبێلێك، ئاگر لە ئۆتۆمبێلەكە و دەغلودانی هاوڵاتییەك لە گوندی رەشدوور-ی سنووری ناحیەی قەسری دروستبوو.

رووداوەكە ئەمڕۆ بووە و بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی سۆران دەڵێت، تیمی ئاگرکوژێنەوەی بنکەی بەرگریی شارستانی قەسرێ گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، توانییان ئاگرەکە بکوژێننەوە و رێگری لە زیادبوونی بکەن و زیانەکان کەمبکەنەوە.

لەو رووداوەدا جگە لە سوتانی ئۆتۆمبێلەكە، كارتی نیشتمانی و بڕێك پارەی خاوەنەكەی، هەروەها پارچەیەك زەوی چێندراو بە گەنم و جۆ سووتا. لەگەڵ ئەوەشدا توانرا دوو کێلگەی ئاژەڵ و پەلەوەر و کارگەیەکی غاز لە سووتان رزگاربکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پیشەگەرانی مین بێبەرامبەر لە دەزگا تەندروستییەکانی سەر بە ھێزەکانی پێشمەرگە چارەسەردەکرێن

سەرۆک ئەرکانی هێزەکانی 70 رەزامەندی دەربڕی کە ھاوشێوەی ھێزەکانی پێشمەرگە پیشەگەرانی مین بێبەرامبەر لە دەزگا تەندروستییەکانیان چارەسەری پزیشکی…
Total
0
Share