شارەوانی: لابردنی زیادەڕەوییەكەی بناری گۆیژە لەسەر سكاڵا و بە بڕیاری دادگا بووە

شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، لابردنی زیادەڕەوییەكەی بنای چیای گۆیژە لەسەر سكاڵای هاوڵاتییانی دانیشتووی سنوورەكە و بە بڕیاری دادگا بووە.

ئەمڕۆ تیمەکانی بەشی سەرپێچی و لادانی زیادەڕەویی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بە ھاوکاریی پۆلیسی شارەوانی و ئاسایشی ناوشار، ھەستان بە لابردنی ئەو زیادەڕەوییانەی كرابوونەسەر زەوییەکانی بناری گۆیژە.

بەهۆی ئەوەی لەكاتی لابردنی زیادەڕەوییەكەدا هەندێك لە دار و درەختەكان زیانیان بەركەوت و ئەمەش دەنگدانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا، شارەوانیی سلێمانی ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە دەڵێت، كارەكە لەسەر سكاڵای هاوڵاتییانی دانیشتوو و خاوەن موڵكەكان بووە.

ڕوونیشیكردووەتەوە، فەرمانگەی داواكاری گشتیی لە سلێمانی بە نوسراوێك لە 8ی ئەیلولی 2020 داوایكردووە سەرجەم زیادەڕەوییەكان لاببرێن و سەرپێچیكارانیش ڕووبەڕووی دادگا بكرێنەوە.

لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا شارەوانیی سلێمانی لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاشكرایكرد، “بە ھەموو لایەکی ڕایدەگەیەنین کە ئەنجامدانی ئەو کارە دوای پێدانی چەندین جار ئاگادارینامە بووە بەو کەسانەی زەویی شارەوانییان بەکارھێناوە بۆ بەرژەوەندیی تایبەتی خۆیان”.

بەپێی ڕوونكردنەوەكە، کاری ئەمڕۆی تیمەکانیان بە مەبەستی کارئاسانیکردن بووە بۆ جێبەجێکردنی دروستکردنی شەقامێکی گشتی لە بەرژەوەندیی ھاوڵاتییان و شاری سلێمانی لەو ناوچەیەدا.

جەختدەكاتەوە، لایەنی جێبەجێكاری پڕۆژەكە پابەندكراوە بە دووبارە ڕوواندنی سەرجەم نەمام و ئەو ڕێژە سەوزاییەی لەسەر ئەو زەوییانە هەبوون.

 

 

بابەتی پێشتر

گەنجێكی ئاوارەی شەنگال بەهۆی گەردەلوولەوە گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لە هەوڵی لێسەندنەوەی متمانە ڕزگاریبوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share