پەرلەمانتارێك: كێشەی مووچە لە هەرێمی كوردستان كۆتایی دێت

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بە جێبەجێكردنی یاسای بودجە كێشەی مووچە كۆتایی دێت و خۆشگوزەرانی روو لە هەرێمی كوردستان دەكات و دەشڵێت، “ئەو بڕگەیەی لەلایەن محەمەد شیاع سودانییەوە تانەی لێدراوە پەیوەندیی بە هەرێمەوە نییە”.

غەریب ئەحمەد پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو بڕگانەی لەلایەن محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە تانەی لێدراوە لە دادگای فیدڕاڵیی عێراق پەیوەست نییە بە هەرێمی كوردستانەوە و لە چەند رۆژی داهاتوودا وەڵامی دەدرێتەوە.

ئاشكراشیكرد، یاسای بودجە جێبەجێبكرێت كۆتایی بە كێشەی مووچە لە هەرێمی كوردستان دێت بەپێی ئەو پشكەی بۆی دیاریكراوە بە رێژەی 12.67% بۆ رەوانە دەكرێت لە بەرامبەر رادەستكردنی نەوتی هەرێم بە بەغداد.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بەدەر لە بودجە و مووچە هەرێمی كوردستان لە دامەزراندنیشدا سوودمەند دەبێت كە بۆ چەند وەزارەتێك رادەگەیەنرێت.

بابەتی پێشتر

كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما زیاتر بەرزدەبێتەوە

بابەتی دواتر

تەندروستیی سلێمانی: "حەمەگیان" لەژێر چاودێریی چڕی پزیشكدایە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share