تەندروستیی سلێمانی: “حەمەگیان” لەژێر چاودێریی چڕی پزیشكدایە

“حەمەگیان” یەكێكە لە بەخشراوەكانی شاری سلێمانی و بەهۆی تێكچوونی دۆخی تەندروستییەوە، لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی شار لەبەشی چاودێری چڕدایە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای تێكچوونی دۆخی تەندروستیی حەمەگیان ڕەوانەی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی شار كراوە لە سلێمانی لەلایەن بەڕێوەبەر و پزیشكان و كارمەندانی فریاكەوتنی نەخۆشخانەكە و پێشوازی لێكراوە و چارەسەری پێویستی پزیشكی بۆ ئەنجامدەدرێت.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەمەبەستی زیاتر چاودێریكردن و بەردەوامی لە وەرگرتنی چارەسەرەكان، لە ئێستادا لەبەشی چاودێریی چڕدایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتوو: كاتی موزایه‌دات و ته‌سفیه‌ی حساباتی حزبی نیه‌

سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، پەیامێكی سەبارەت بە بارودۆخی كوردستان و خۆپیشاندانەكان بڵاوكردەوە. لە پەیامەكەیدا…
Total
0
Share