ئاگرەكەی چیای ئەزمەڕ كۆنترۆڵكرا

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئاگرەكەی چیای ئەزمەڕ كۆنترۆڵكرا.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، كاتژمێر 1:00ی شەو سەرجەم تیمەكانی بەرگریی شارستانیی سلێمانی شاخ بە شاخ لە هەوڵدابوون و توانیان ئاگرەكە كۆنتڕۆڵبكەن.

لە راگەیەندراوەكەی بەرگریی شارستانیی سلێمانیدا هاتووە، چەندین تیم لە ئامادەباشیدا لە چیای ئەزمەڕ و لە شوێنی رووداوەكە جێگیركران لە ئەگەری سەرهەڵدانەوەی ئاگرەكە بەهۆی باوە.

بابەتی پێشتر

هۆكاری زیاتر بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

زاخۆ.. بارهەڵگرێك وەرگەڕا و شوفێرەكەی گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share