هۆكاری زیاتر بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار ئاشكراكرا

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆكارەكانی زیاتر بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بازاڕەكاندا ئاشكرادەكات كە ئێستا 100 دۆلار لە بازاڕەكاندا بە سەروو 148 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەهۆی زۆربوونی خواست لەسەر بەهای دۆلار و رێوشوێنەكانی بانكی ناوەندیی عێراق كە پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی قورس كراوە و بەشێكی بازرگانان و هاوڵاتییان بۆ مامەڵە و گەشتكردنیان پێویستیان بە دۆلار هەیە و ناتوانن ماوەیەكی زۆر چاوەڕێ بكەن و بە ناچاریی دۆلار لە بازاڕەدا بە نرخی گرانتر دەكڕن.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە وەرزی هاویندا گەشتكردنی هاوڵاتییان بە شێوەیەكی گشتی زیادیكردووە و لە بازاڕەدا دۆلار بە نرخی گرانتر دەكڕن و خواست لەسەر دۆلار زیاددەكات و ئەوەش وایكردووە بەهای دۆلار بەرامبەر دینار لە بازاڕەكاندا بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆوە ببینێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە ساڵی 2023دا لە سنووری سلێمانی زیاتر لە یەک ملیۆن مەتر دووجا زەوی لە مین پاککراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین لە سلێمانی رایگەیاند، “خۆشبەختانە لە ساڵی رابردوودا کارمەندەکانمان رووبەڕووی هیچ رووداوێکی نەخوازراو نەبوونەتەوە، هاوکات…
Total
0
Share