زانیاریی نوێ لەبارەی مووچەی مانگی شەش ئاشكرادەكرێت

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە یەكێك لە گەنجینەكانەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون لە وەزارەتی داراییەوە داوا لە گەنجینەكان كراوە ئەو بڕە پارەیەی پێویستە بۆ مووچەی مانگی شەشی فەرمانگەكان ئامادەبكەن و بۆ وەزارەتی دارایی بەرزبكەنەوە.

لە زانیارییەكاندا هاتووە، لیستی مووچەی مانگی شەش ئامادەكراوە و هەموو مانگێك وەزارەتی دارایی لە سەرەتای مانگەوە داوای ئامارەكان دەكات و بۆ وەزارەتی دارایی بەرزدەكرێتەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بۆ ئەم مانگە ئەو بڕە پارەیەی پێویستە بۆ مووچەی فەرمانگەكان ئامادەكراوە و بەرزكراوەتەوە، بەڵام وەزارەتی دارایی بڕیاری كۆتایی لەبارەی دابەشكردنی مووچەوە دەدات.

لای خۆشییەوە مامۆستا عەتا ئەحمەد جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی شەشی ئەمساڵ چاوەڕوانی ناردنی پارە لە بەغدادەوە دەكرێت و تائێستا هیچ وادەیەك دیارینەكراوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی كارەبا: بەهیچ شێوەیەك گۆڕانكاری لە نرخی كرێی كارەبادا نەكراوە

بابەتی دواتر

وەزیری خوێندنی باڵا پەیامێك ئاراستەی خوێندكارە دەرچووەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share