وەزارەتی كارەبا: بەهیچ شێوەیەك گۆڕانكاری لە نرخی كرێی كارەبادا نەكراوە

وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، بەهیچ شێوەیەك گۆڕانكاری لە نرخی كرێی كارەبا لەسەر هاوڵاتییان نەكراوە و تەنها ئەو یەكە نیشتەجێبووانەی بە High Cost ناسراون، لە چوارچێوەی پڕۆژەیەكی نموونەیی ئەزموونەییدا كارەبایەكی 24 كاتژمێرییان بۆ دابینكراوە و چاودێریی دەرئەنجامەكانیشی دەكرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كارەبای هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، هەندێك پەیجی سۆشیاڵ میدیا بۆ لاڕێدا بردنی ڕای گشتی دەستیان بە بڵاوكردنەوەی هەواڵی بێبنەما و ناڕاست لەبارەی كرێی كارەبا كردووە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، وەزارەتی كارەبا، هاوڵاتییان و هاوبەشانی كارەبا بە هەموو پۆلەكانییەوە دڵنیادەكاتەوە بە هیچ شێوەیەك گۆڕانكاری لە نرخی كارەبا نەكراوە و تەنها ئەو یەكە نیشتەجێبووانەی بە High Cost ناسراون، لە چوارچێوەی پڕۆژەیەكی نموونەیی ئەزموونەییدا كارەبایەكی 24 كاتژمێرییان بۆ دابینكراوە و چاودێریی دەرئەنجامەكانیشی دەكەین و بۆ پشتڕاست كردنەوەی ئەم بابەتە، بووەتە بڕیار و لە وەقايئعی كوردستان بڵاوكراوەتەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، وەزارەتی كارەبا بە مافی خۆی دەزانێت سكاڵا لەسەر ئەوانە تۆماربكات هەواڵ و زانیاریی ناڕاست و مەبەستدار لەبارەی كار و چالاكییەكانی ئەم وەزارەتە خزمەتگوزارییە بڵاودەكەنەوە.

بابەتی پێشتر

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی باندێك رادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

زانیاریی نوێ لەبارەی مووچەی مانگی شەش ئاشكرادەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەشتی عومرە رادەگیرێت

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم رایدەگەیەنێت، 18ی ئایاری ئەمساڵ رێگانادرێت هیچ كەسێك بۆ گەشتی عومرە سەردانی سعودیە بكات ئەوەش…
Total
0
Share