چۆن هەوڵی تیرۆرکردنی کەریم شکور درا؟

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وردەکاریی هەوڵی تیرۆرکردنی کەریم شکور ئاشکرادەکات و دەڵێت لەلایەن ژمارەیەک پێشمەرگەوە پیلانەکە پووچەڵکراوەتەوە.

کاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “ئەمڕۆ دوو لەو کوردە ناپاکانەی کە بەنیازن هێز لەخورماتوو دروست بکەن، بە بیانووی دەعوەتکردنی مەڵبەند بۆ بۆنەی کردنەوەی نووسینگەکەیان چوونەتە مەڵبەند و لەوێ بەدەمانچە تەقەیان کردووە، بەڵام خۆشبەختانە لەلایەن پێشمەرگەکانی مەڵبەند پیلانەکەیان پووچەڵکراوەتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ” کەریم شکور جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی و لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرین سەلامەتە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سنووری پشدەر دەستبەسەر شەش کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، لە رووبەرووبوونەوەیەکدا دەستیانگرت بەسەر شەش کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share