كۆرۆنا لە هەرێم.. 163 توشبووی نوێ تۆماركران

337 توشبووی نەخۆشییەكە چاكبوونەتەوە

لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 163 توشبووی نوێی كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركراون و جارێكی دیكەش ژمارەی چاكبووان زیاترە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی كانونی یەكەم ئاماری 24 كاتژمێری تایبەت بە كۆرۆنای بڵاوكردەوە و ئاشكرایكرد لەو ماوەیەدا سێ هەزار و 915 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و لەو ژمارەیە 163 توشبووی نوێ تۆماركراون.

هەر لەو ماوەیەدا 337 توشبووی پێشووی نەخۆشییەكە چاكبوونەتەوە و هەشت نەخۆشیش گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە دهۆك بووە بە سێ حاڵەت.

كۆی گشتی توشبووانی نەخۆشییەكە لە هەرێم گەیشتە 102 هەزار و 267 كەس، لەو ژمارەیە 67 هەزار و 881 كەسیان چاكبوونەتەوە و سێ هەزار و 356 كەسیشیان گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

لە یاداشتێكدا داوادەكرێت قوربانیانی خۆپیشاندانەكان بە شەهید ئەژماربكرێن

بابەتی دواتر

مەشقە ئامادەکارییەکانی مان یونایتد بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ئێڤەرتۆن لە جامی کاراباو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‎حكومەتی عێراق بڕیاریدا دەرچووی بەشە پزیشكی و تەندروستییەكان دابمەزرێنێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕیووە لەسەر دامەزراندنی دەرچووی بەشە پزیشکی و تەندروستییەکان. سۆران عومەر،…
Total
0
Share