سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیشتە بەریتانیا

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ ئەنجامدانی چەندین دیداری سیاسی و كۆبوونەوەی گرنگ گەیشتە بەریتانیا.

لە دەستپێكی سەردانەكەیدا كە شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ هاوڕێیەتی دەكات، سەردانی چات هام هاوسی كرد و گفتوگۆیەكی كراوەی لەگەڵ چەندین سیاسەتمەدار، پەرلەمانتار، ئابوریناس و ژمارەیەك رۆژنامەنووس و لێكۆڵەری كورد ئەنجامدا و دوایین گۆڕانكارییە سیاسی، ئابوری و ئەمنییەكانی هەرێم و عێراقی خستەڕوو.
هەروەها دید و ستراتیژی یەكێتی سەبارەت بە پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەكانی هەرێم، میكانیزمەكانی چارەسەركردنی كێشەكان و باشتركردنی حوكمڕانی روونكردەوە.

كۆبوونەوەكانی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بەردەوامدەبێت و تێیدا چەندین پرسی گرنگ تاوتوێدەكرێن.

بابەتی پێشتر

ئەردۆغان: جەنگی ئۆكرانیا نرخی خۆراكی لە جیهاندا بەرزكردووەتەوە

بابەتی دواتر

مەرج و رێنماییەكانی گواستنەوە و دابەزینی خوێندكاران بۆ ساڵی نوێی خوێندن بڵاودەكرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار كەمێك بەرزبووەوە

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار كەمێك بەرزبووەوە. لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی،…
Total
0
Share