مەرج و رێنماییەكانی گواستنەوە و دابەزینی خوێندكاران بۆ ساڵی نوێی خوێندن بڵاودەكرێتەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی ھەرێم، مەرج و رێنماییەكانی گواستنەوە و دابەزینی خوێندكارانی بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2023 – 2024 بڵاودەكاتەوە.

عەباس ئەكرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم رایگەیاند، لە گشتاندنێكدا كە لەلایەن فەرمانگەی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون/بەڕێوەبەرایەتیی ناوەندی وەرگرتن ئامادەكراوە و واژووی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەسەرە و ئاراستەی گشت زانكۆ حكومییەكانی هەرێمی كوردستان كراوە، لە 12ی 7ی 2023 تاوەكو 31ی 8ی 2023 و پڕۆژەی گواستنەوە و دابەزاندن بۆ خوێندكاران بەپێی مەرج و رێنماییەكان بەردەوامدەبێت.

لە ڕێنماییەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، گواستنەوەی خوێندكاران لە كۆلێژی كۆنمرە نزمەكان بۆ كۆلێژی كۆنمرە بەرزەكان، گواستنەوە لە نێوان زانكۆ و پەیمانگەكانی ھەرێم، گواستنەوەی خوێندنی خوێندكارانی دەرەوەی وڵات بۆ زانكۆ و پەیمانگەكانی ھەرێم، باشوور و ناوەڕاستی عێراق، هەروەها دابەزینی ئاسایی خوێندكاران، دابەزینی خوێندن بە شێوەی سیستمی خوێندنی پارالێل و چەندین وردەكاریی دیكە لەبارەی گواستنەوە و دابەزین خراوەتە ڕوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كاروان گەزنەیی: لەسەر نەگەڕاندنەوەی داھاتی حاجی ئۆمەران و ئیبراھیم خەلیل سکاڵای یاساییم تۆمارکردووە

پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان، لەسەر نەگەڕاندنەوەی داھاتی دەروازەکانی حاجی ئۆمەران و ئیبراھیم خەلیل بۆ خەزێنەی گشتی سکاڵای…
Total
0
Share