بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە لە پارێزگای بەسڕە دەوامی فەرمانبەران كەمكرایەوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی پارێزگای بەسڕە تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ سێشەممە لەسەر رێنمایی ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسڕە بڕیاردراوە بە كەمكردنەوەی دەوامی سەرجەم فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتی و دامەزراوەكانی پارێزگاكە بۆ ماوەی دوو كاتژمێر.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دەوامی فەرمانبەران لە كاتژمێر 7:00ی سەر لە بەیانی دەستپێدەكات و كاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆش كۆتایی دێت، بڕیارەكەش لە سبەینێوە دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.