ئۆپیك پێشبینییەكان لەبارەی زیادبوونی خواست لەسەر نەوت تا ساڵی 2045 ئاشكرادەكات

ئەمینداری گشتیی ئۆپیك پێشبینی دەكات خواستی جیهانی لەسەر وزە بە جۆرە جیاوازەكانیەوە تا ساڵی 2045 بەڕێژەی 23% زیادبكات.

ئەو پێشبینییەی هەیسەم غەیس، ئەمینداری گشتیی رێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت (ئۆپیك) ئەمڕۆ لەمیانەی كۆنگرەی نەوت و غازدا بوو كە لە نەیجیریا بەڕێوەچوو.

پێشتر چەندین جار بەرپرسانی جێبەجێكار لە كەرتی نەوت و بەرپرسانی دیكەی رێكخراوی ئۆپیك جەختیان كردووەتەوە لەسەر پێویستیی بەردەوامبوون لە وەبەرهێنان لە كەرتی نەوتدا و، هۆشداریدەدەن لەوەی وەستاندنی دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەكەی.

غەیس وتی، بانگەشەكان بۆ سنووردانان بۆ پرۆژە نوێیەكانی نەوت یان وەستاندنی پارەداركردنی نالۆژیكی و ناژیرانەیە، بەڵام دانیشی بە پێویستیی بەكارهێنانی تەكنەلۆجیادا نا بۆ چارەسەركردنی دەردراوە بەردەوامەكانی وزەی بەردین.

بابەتی پێشتر

عێراق.. بەهۆی گەرماوە دەوامی فەرمانبەران كەمكرایەوە

بابەتی دواتر

فازڵ حاجی: لایتی زینۆن قەدەغەدەكرێت كە بووەتە هۆی سووتانی چەندین ئۆتۆمبێل

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێ لە بازاڕەکانی دراو لە عێراقدا بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرزبووەوە. ئەمڕۆ…
Total
0
Share