ئیتاڵیا چانسی بەشداریكردنی لە مۆندیالی 2022 هەیە

فرانكۆ كیمنتی، ئەندامی پێشووی لیژنەی ئۆڵۆمپی ئیتاڵی پێیوایە چانسی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022 زیندوبۆتەوە.

یەكێتیی تۆپی پێی جیهان لەسەر سكاڵای هەڵبژاردەی چیللی، لێكۆڵینەوەكانی بەرامبەر یاریزانێكی ئیكوادۆر دەستپێكردووە كە بە بەڵگەنامەی ساختەوە بەشداری یارییەكەی نێوان ئەو دوو هەڵبژاردەیە كردووە.

داواش لە یەكێتیی تۆپی پێی ئیكوادۆر كراوە بەزوترین كات ڕوونكردنەوە لەسەر ئەو بابەتە بدات.

بە پێی زانیارییەكان، ئیكوادۆر بەشداری بە یاریزانێك كردووە كە بۆی نەبووە یاریی بكات ئەوەش ئەگەری دوورخستنەوەی لە مۆندیالی 2022 هەیە.

فرانكو كیمنتی ئیتاڵی جەخت لەوە دەكاتەوە كە ئەگەر حاڵەتێكی لەو بابەتە ڕووبدات و هەڵبژاردەیەك لە مۆندیال دوربخرێتەوە، یەكێتیی تۆپی پێی جیهان ئەو هەڵبژاردەیە دەخاتە جێگەكەی كە لە ڕیزبەندی فیفا بەرزترین بێت.

بەوەش هیچ هەڵبژاردەیەك لەوانەی سەرنەكەوتون بۆ مۆندیال، لە ڕیزبەندی فیفا لە پێش ئیتاڵیاوە نین.

بابەتی پێشتر

خۆپیشاندانەکانی ئێران لە داواکاریی باشکردنی بژێوییەوە دەگۆڕێن بۆ سیاسی

بابەتی دواتر

سەگ پەلاماری منداڵێكی دا و گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share