عەلی حەمەساڵح: لە کابینەی نۆیەمدا دوو پرۆژەی ستراتیژیم نەدیوە لە هەڵەبجە و سلێمانی تەواو بووبێت

عەلی حەمەساڵح

عەلی حەمەساڵح رایگەیاند، دوو رۆژە بەدواداچوون بۆ ئەو پرۆژانە دەکات کە لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمدا لە سلێمانی و هەڵەبجە ئەنجامدراون، بەڵام دوو پرۆژەی ستراتیژی نەبینیوە.

عەلی حەمەساڵح ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، “حکومەت دەڵێت، لە م کابینەدا 757 پرۆژە لە سلێمانی و هەڵەبجە کراون، دوو رۆژە بەدواداچون دەکەم  دوو پرۆژەی ستراتیژیم نەدیوە لەم سنوورە تەواوببێت”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەم پەرۆژانی حکومەت، وەک ژنهێنانەکەی هەڵۆیە، هەڵۆ چووبووە داوای ژن وتبوویان ئیشی چییە؟ دایکی وتبووی لە کارگەکەی خاڵی سەرپەرشتی ئیشەکان دەکات، ماڵ بووکێش وتبوویان هەر زۆر زۆر باش، دواتر فزوڵیەن زیاتریان پرسیبوو کارگەکە هی چییە؟ دایکی هۆڵۆ وتبووی لوقمەقازی”.

 

 

بابەتی پێشتر

300 کۆچبەری نایاسایی لە زەریای ئەتڵەسیدا بێسەروشوێن بوون

بابەتی دواتر

ئیتۆ بە (90) هەزار لە زیندان و دۆسیەی کچەکەی ڕزگاری بوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share