عێراق گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیای تۆتاڵ واژوو کرد

ئەمڕۆ وەزارەتی نەوتی عێراق گرێبەستێکی بە بەهای 10 ملیار دۆلار لەگەڵ کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی واژوو کرد.

حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “ئەمڕۆ گرێبەستێکمان لەگەڵ کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی واژوو کردووە، کە لەبواری نەوت و غاز و لە چوار پرۆژەی جیاوازدا خۆی دەبینێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەهای گرێبەستەکە زیاتر لە 10 ملیار دۆلارە، یەکێک لە پرۆژەکان خۆی لە چارەسەری کێشەی غازە دەردراوە زیانبەخشەکان دەبینێتەوە، بە دوو قۆناغ جێبەجێ دەکرێت، پرۆژەیەکی دیکەیان زیادکردنی بەرهەمی کێڵگەی نەوتی ئەرتاویە، ئەمە جگە لە بەرهەمهێنانی کارەبا لەرێگەی وزەی خۆرەوە”.

لای خۆیەوە پاتریک پۆیانییە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تۆتاڵ وتی، “هەوڵدەدەین لەم پرۆژانەدا سەرکەوتن بەدەستبهێنین کە نەک تەنها خزمەت بە عێراق دەکات بەڵکو سوودی بۆ تەواوی دەوڵەتە عەرەبییەکان دەبێت”.

 

 

بابەتی پێشتر

کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان: ڤایرۆسێک لەناو پەلەوەرەکاندا بڵاوبووەتەوە و پێویستی بە چارەسەر

بابەتی دواتر

ئەردۆغان: ئەندامبوونمان لە یەکێتیی ئەوروپا مەرجی ئەندامبوونی سویدە لە ناتۆ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژێک پشوو راگەیەندرا

بەبۆنەی رۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، رۆژی یەکشەممە کە دەکاتە 15ی ئەیلولی 2024 لە سەرجەم دامودەزگاکانی عێراق پشووی رەسمییە.…
Total
0
Share