دوكاندارێكمان سزادا كە مریشكی سێ كیلۆیی بە چوار كیلۆ بە هاوڵاتییان فـرۆشتووە

قائیمقامیەتی قەزای دوكان رایدەگەیەنێت، دوكاندارێكمان سزاداوە كە مریشكی سێ كیلۆیی بە چوار كیلۆ بە هاوڵاتییان فرۆشتووە.

بەپێی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی قەزای دوكان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای بەدواداچوون و چاودێریی وردی لیژنەی هاوبەشی قائیمقامیەت لەبارەی مامەڵەی دوكاندارێك كە پیشەی مریشكفرۆش بووە لە گەڕەكی چەوە سپی لە ناوەندی قەزای دوكان و دڵنیا بوونەوەیان لەو زانیارییانەی پێیان درابوو لەسەر وەرگرتنی پارەی زیاد لەكاتی كیلۆكاری كێشانی مریشك بە ھاوڵاتییان و واتە ئەگەر مریشكێك سێ كیلۆ كێشی بووبێت دوكاندارەكە بە چوار كیلۆ خەمڵاندوویەتی و پارەی كیلۆیەك زیاتری وەرگرتووە و جگە لەمەش سەرپێچی رێنمایییە تەندروستییەكانی كردووە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەسەر ئەم سەرپێچییەش قائیمقامی دوكان بڕیاریدا بە سزادان و داخستنی دوكانەكەی

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی فەتوا: دروستكردنی كارتی بانكی بەناوی خەڵكەوە بەمەبەستی پارە گۆڕینەوە لە دەرەوەی وڵات حەرامە

بابەتی دواتر

هەڵەیەک کە دەبێتەهۆی مردنی منداڵەکەت کاتێک لە شوێنی نوستنەکەیەتی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share