پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونى هەندێک پەڵە هەور.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ یەکشەممە  ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونى هەندێک پەڵە هەور، خێراى با مامناوەند دەبێت، پلەکانی گەرما نزیکدەبێتەوە بە (1-2) پلە بە بەراوورد بە  تۆمارکراوەکانى دوێنێ”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سبەینێ دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، خێراى با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت”.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی لە هەولێر:40 پلەى سیلیزى، سلێمانی:39 پلەى سیلیزى، دهۆک:38 پلەى سیلیزى، کەرکوک:44 پلەى سیلیزى، هەڵەبجە:41 پلەى سیلیزى، حاجی ئۆمەران29: پلەى سیلیزى،زاخۆ:40 پلەى سیلیزى، سۆران:38 پلەى سیلیزى، گەرمیان:45 پلەى سیلیزى دەبێت وەک لە راگەیەندراوەکەی کەشناسییدا هاتووە.

 

بابەتی پێشتر

وەزیری بازرگانی عێراق: عێراق بەشی ساڵێک گەنمی عەمبارکرد

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێك: نرخی نەوت بەردەوام دەبێت لە بەرزبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share