سی پی تی: بەڵگەیەک نەبوو بیسەلمێنێت بەرواری و بەرۆشکی پلانڕێژیان بۆ خۆپیشاندانی توندوتیژانە کردووە

دەربارەی دانیشتنەكەی ئەمڕۆی دادگا ڕێكخراوی CPT ڕایدەگەیەنێت، گوێبیستی هیچ بەڵگەیەک نەبووین بیسەلمێنێت بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی تێوەگلابن لە هاندانی خەڵک و پلانڕێژیان کردبێت بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانی توندوتیژانە.

ئەمڕۆ لە دادگای هەولێر دادگاییكردنی بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشكی، چالاكوانانی بەندكراوی بادینان بەرێوەچوو، دادگا بڕیاریدا ماددەی تۆمەتباركردنی هەردووكیان لە 156ی یاسای سزادانی عێراقییەوە، كە تایبەتە بە تێكدانی ئاسایش و ئارامی، بگۆڕێت بۆ ماددەی 222ی سزادان، كە تایبەتە بە تێكدانی بەڵگەنامەی گەیشتن بە ڕاستی.

دواتر دادگا سزای زیندانیكردنی یەك ساڵی بەسەر بەرواری و بەرۆشكیدا سەپاند، كە هەردووكیان سزاكەیان بەسەربردووە.

دەربارەی دانیشتنەكەی دادگا تیمی کوردستانی عێراقی ڕێكخراوی تیمی ئاشتیخوازی مەسیحی (Christian Peacemaker Teams) ڕاگەیەنراوێكی بە هەردوو زمانی كوردی و ئینگلیزی بڵاوكردەوە و تیایدا دەڵێت، وەک تیمی (سی پی تی) گوێبیستی هیچ بەڵگەیەکی پێشکەشکراو نەبووین کە بەشێوەیەک لە شێوەکان بیسەلمێنێت بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی تێوەگلابن لە هاندانی خەڵک و پلانڕێژیان کردبێت بۆ ئەنجامدانی خۆپێشاندانی توندوتیژانە.

دەشڵێت، ئەو بەڵگەیەی کە ئەنجومەنی ئاسایش پێشکەش بە دادگای کرد بریتی بوو لە ئاڵوگۆڕی پەیامی دەنگی نێوان بەدەل بەرواری و شێروان شێروانی، بەڵام ناوەڕۆکی پەیامە دەنگیەکە سەلمێنەری ئەوە بوو کە بەدەل بەرواری تەنیا خواستی ڕێکخستنی خۆپیشاندانی ئاشتیانەی هەبووە و داکۆکی لە مافی مرۆڤ کردووە لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا.

تیمەكە بەڵێنی ئەوە دەدات كە هاوسۆز لەگەڵ زیندانی بادینان و خانەوادەکانیاندا دەمێنێتەوە و هاوشان لەگەڵیاندا داوا لە دادگاکان دەکات بۆ هەنگاونانی زیاتر بەمەبەستی دڵنیاییدان لە پاراستنی ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی ڕاگەیەنراوەكە كلیك لێرە بكە.

 

بابەتی پێشتر

زێدان بە مانچستەر یونایتد ناڵێت "نەخێر"

بابەتی دواتر

مۆرینیۆ لە تواناکانی زانیۆلۆ بێبەشدەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share