وەزیری بازرگانی عێراق: عێراق بەشی ساڵێک گەنمی عەمبارکرد

وەزیری بازرگانی عێراق رایگەیاند، ئەمساڵ تا ئێستا بڕی پێنج ملیۆن تۆن گەنم عەمبارکراوە کە ئەمەش لە پێویستی ساڵیک زیاترە.

ئەسیر غرەیری وەزیری بازرگانی عێراق رایگەیاند، “لە ماوەی رابردوودا کەوتینە دۆخێکی خراپەوە بەهۆی ئەوەی تەنها بەشی یەک مانگ گەنم لە کۆگاکاندا مابوون، بەڵام ئێستا ئەو دۆخەمان تێپەڕاندووە لە گەنمی ئەمساڵی جوتیاران تا ئێستا توانیومانە پێنج ملیۆن تۆن عەمباربکەین و تا ئێستاش پرۆسەی بە بازاڕکردنی گەنم بەردەوامە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەشی چوار مانگ خواردن لە کۆگاندا هەیە، بەهیچ شێوەیەک ئەگەری بەرزبوونەوەی نرخ لە ئارادا نییە بەشە خۆراکی مانگانە لە کاتی خۆیدا دابەشدەکرێت”.

ئاشکراشیکرد، “نرخی فەردەیەک ئارد لە بازاڕدا لە 12 هەزار و ئاردی سفریش لە 28 هەزار دینار تێپەڕناکات”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: رێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوت بۆ قۆناغێکی راگوزەرە

نوێنەری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایدەگەیەنێت، رێککەوتنی نەوت لەنێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق بۆ قۆناغێکی راگوزەرە و لە…
Total
0
Share