(ڤیدیۆ) سیتی لووتکەی هەفتەی (26)ی لە نیوکاسڵ بردەوە

یانەی مانچستەر سیتی لە یاریگای خۆیدا، یاریی هەفتەی (26)ی خولی نایابی ئینگلیزی بەرامبەر نیوکاسڵ ئەنجامدا و بردنەوەی تۆمارکرد.

ئەمڕۆ شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (26)ی خولی نایابی ئینگلیزی “پریمەرلیگ”، یانەی مانچستەر سیتی لە یاریگای “ئیتیحاد” میوانداریی نیوکاسڵی کرد.

یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی پێپ گواردیۆلا کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “سیتیزنس” لە خولەکەکانی 15 و 67 لەلایەن فیڵ فۆدین و بێرناردۆ سیلڤا-وە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، سیتی ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە (58) و لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیی یانەکانی ئینگلتەرا جێگیربوو، لە بەرامبەردا یانەی نیوکاسڵ بە (41) خاڵەوە لە پلەی پێنجەمدا هاوشێوەی هەفتەکانی ڕابردوو بەردەوامبوو.

بابەتی پێشتر

شەوی بەرات دیاریكرا

بابەتی دواتر

شارەوانیی هەڵمەتێكی بۆ لابردنی زیادەڕۆییەكان دەستپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share