نوێترین چاوپیکەوتنی مێسی پاش بردنەوەى تۆپی ئاڵتون

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی پاش بەدەستهێنانی هەشتەم تۆپی ئاڵتون بەشداری چاوپێکەوتنێکی کرد و بەم جۆرە قسەى کرد.

/ پاش یارییەکەى سعودیە چەند رۆژێکی قورسمان بەرێکرد، بەڵام یارییەکەى مەکسیک چانسی ئەوەی یاینێ کە سەرمان بەرزبکەینەوە

/ پێوستە دان بەوەدا بنێین کە هالاند وەرزێکی نمونەیی بەرێکرد و گۆڵی زۆر کردوە و سێ ناسناویشی لەگەڵ سیتی بەدەستهێناوە، من دڵنیام لەداهاتوودا دەبیتە براوەى تۆپی ئاڵتون

/ وەرزەکەى مباپیش بەهەمان شێوەى هالاند بوو، ئەو یەکێکە لەو یاریزانانەى کە لەداهاتوودا دەبێتە باشترین یاریزانی جیهان

/ قۆناغی پاریس بووە بە ڕابردوو

/ دەگەڕێمەوە بۆ ژیان لە بەرشلۆنە، ماڵەکەم لەوێیە، بۆ خۆم و خێزانەکەم گرنگە لەوێ بژین، جارێ پرۆژەى داهاتووم نییە

/ قورسە بۆ ئەو تەمەنەى من کە بەشداری مۆندیالی 2026 بکەم بەڵام با بزانین دۆخەکە چۆن دەبێت

/ سوپاسی خوا دەکەم کە کاروانێکی وەرزشی باشم بەرێکرد بەتایبەت لە ئەوروپا و ئەوەى خەونم پیوە دەبینی بەدەستم هێناوە

/ پێموانیە جارێکی تر بگەرێمەوە بۆ خولەکانی ئەوروپا

/ بە دڵنیاییەوە بیری یاریکردن ئەکەم لە چامپیۆنزلیگدا، یارییەکانی ئەو پاڵەوانێتییە تامی خۆی هەیە

/ کاتێک لە پاریسیش بووم سەیری یارییەکانی بەرشلۆنەم دەکرد

/ ئێستاش سەیری یارییەکانی بەرشلۆنە دەکەم، پێموایە یانەکە بەشێوەیەکی باش پێشکەوتنی بەخۆوە بینیوە

/ چەندین گرێبەستم لەبەردەست بوو، لە یانەکانی ئەوروپا و لە سعودیەش، بەڵام لەکۆتایدا بریارم دا بەرەو ئینتەرمەیامی برۆم

/ بیرم لەوە کردەوە کە کوێ باشە بۆ خۆم و خێزانەکەم، بومە پاڵەوانی جیهان و کاتی ئەوە هاتبوو بیر لە خێزانەکەم بکەمەوە

/ نازانم تا کەی یاریی دەکەم، تا ئەوکاتە بەردەوام دەبم کە تواناى جەستەیم هاوکاریم دەکات، کات پیمان دەڵێت تا کەی بەردەوام دەبم

/ پێموانیە لەداهاتوودا بمب بە راهێنەر، بەڵام نزیک دەبم لە تۆپی پێوە

/ یارییەکەى فەرەنسا باشترین یاریی من بوە لەگەڵ ئەرجەنتیندا

/ کاتێک دیمەنەکەى مارتینێزم بینی لەدوا خولەکدا ئینجا زانیم گەرانەوەکە چەند گرنگ بووە

بابەتی پێشتر

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەگاتە ئوردن

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید چاوی بڕیوەتە دەیڤز

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share