مانزۆکیچ لە میلان بەر لەعنەتی ژمارە (9) دەکەوێت؟

ماریۆ مانزۆکیچ دەیەم هێرشبەرە دوای ئینزاگی درێسی ژمارە نۆ دەپۆشێت

هێرشبەری کرواتی، ماریۆ مانزۆکیچ پەیوەندی بە یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵیەوە کرد و بە فەرمی درێسی ژمارە نۆی پێبەخشرا، سەرەڕای خۆشحاڵی هاندەران، بەڵام بەهۆی ژمارەی درێسەکەیەوە گومان دروستبووە.

فیلیپۆ ئینزاگی هێرشبەری ئیتاڵی کە بە درێژایی مێژووی میلان یەکێکبووە لە باشترینەکان، لە ساڵی 2012 وازهێنانی ڕاگەیاند و درێسی ژمارە نۆی گەڕاندەوە لیستی ژمارە بەردەستەکان.

سەیر لەوەدایە، لە دوای “پیپۆ” هەر هێرشبەرێک درێسی ژمارە نۆی پۆشیوە لە ماوەیەکی کورتدا شکستی تۆمارکردووە و نەیتوانیوە هیچ سوودێک بە یانە لۆمپاردییەکە بگەیەنێت، ئەمە لە کاتێکدایە کە هەندێک لەو هێرشبەرانە لە یانەکانی ڕابردوویان باشترین ئاستیان نیشانداوە.

لە دوای ئینزاگی هەریەک لە ئەلیکساندەر پاتۆ، ئەلیساندرۆ ماتری، ماتیا دیسترۆ، فێرناندۆ تۆرێس، لویز ئەدریانۆ، جیانلوکا لاپادۆلا، ئەندرێ سیلڤا، گۆنزالۆ هیگواین، کریستۆف پیاتیک ژمارە نۆیان پۆشێوە، بەڵام بەر لەعنەتی ژمارەکە کەوتوون و شکستیان هێناوە، هەندێکیان بە خێرایی ئاڕاستەی یانەی دیکە کراون و هەندێکی دیکەشیان لە ئێستادا بێ یانە و کارن.

ماریۆ مانزۆکیچ لە میلان درێسی ژمارە نۆی پێبەخشرا

ڕۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاماژەیکردووە، زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ کە یەکێکە لە ئەفسانەکانی تۆپی پێ و چواردەور کاریگەری لەسەر دروست ناکات، بەڵام کاتێک پەیوەندی بە میلانەوە کردووەتەوە ژمارە نۆ بەردەستبووە و ئامادەنەبووە بیپۆشێت، بۆیە ژمارە 11ی هەڵبژاردووە.

پرسیارەکە ئەوەیە: ئایا مانزۆکیچ ئەو لەعنەتە پوچەڵ دەکاتەوە کە هەشت ساڵە بەردەوامە؟

بابەتی پێشتر

بە ژمارە.. لامپارد خراپترین ڕاهێنەری سەردەمی نوێی چێڵسی و ئەبرامۆڤیچە

بابەتی دواتر

لە مانگی 12دا کۆمپانیا هیندییەکان زۆرترین نەوتی عێراقییان کڕیوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مانچینی؟ نەخێر، مامۆستا مانچینی..

ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا، ڕۆبێرتۆ مانچینی بڕوانامەی ماستەری بۆ زانستەکانی وەرزشی لەلایەن زانکۆیەکی ئیتاڵییەوە پێبەخشرا. دوای بەدەستهێنانی ناسناوی یورۆی…
Total
0
Share