كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئالێگری پێش یارییەكەی مۆنزا

ماسیمۆ ئالێگری ڕاهێنەری یۆڤانتۆس پێش یارییەكەی مۆنزا باسی لە كێشەكانی تیپەكەی و هۆكاری دابەزینی ئاستی یاریزانەكانی كرد.

ئالێگری باسی لەوە كرد كە لەو یاریزانانەی بۆیی كڕدراوە، هیچیان سەرەكی نین و یەدەگن.

جەختی كردەوە كە ئەگەر پێنج یاریزانی سەرەكی میلان و ئینتەر دووربخرێنەوە ئەنجامەكانی ئەوانیش بەم جۆرەی ئێستا دەبێت.

بەشێك لە قسەكانی ئالێگری

/ من داوای لێبوردن دەكەم لەو دۆخەی دروستبووە، هەمیشە بیر لەوە دەكەمەوە كە چ هەڵەیەكم كردووە، ئێمە وا یۆڤانتۆسمان دروستكردووە كە لە ناوەراستدا پۆگبا و پاریدێس و ڕابیۆ یاریی بكەن، لەپێشەوە دی ماریا و كییەزا و فلاهۆڤیچ ببینرێن، بەڵام یوڤی ئێستا تەنها ڕوخسارە.

/ ئێستا لەجێی پۆگبا و دی ماریا یاریزانێك یاریی دەكات كە 2003 لەدایكبووە ئەویش میریتییە.

/ دەتوانین لە دوای سەری ساڵەوە پشت بە كییەزا و پۆگبا ببەستین

/ ئێمە ڕۆژانە ڕاهێنان دەكەین، منیش هەندێ جار هەڵە دەكەم، بەڵام دوبارەی دەكەمەوە، یۆڤانتۆس تیپێكە بەس ڕوخسارە، من دڵخۆشم بە گواستنەوەكان، بەڵام یاریزانەكان لە یاریگادا نین، ئێوە هەوڵ بدەن پێنج یاریزانی سەرەكی لە ئینتەر و ئەی سی لابەرن بزانە چی دەگوزەرێت.

/ من ئێستا نیو تیپم لەبەردەستدایە

/ لە یارییەكەی بەنفیكا دی ماریا چەند خولەكێك یاریی كرد، تۆپێكی خستە بەردەم هێرشبەر لە دووری 30 مەترەوە، ئەوە ئەگەر دی ماریا نەبوایە كەس نەیدەتوانی ، من ئەو یاریزانانەم لەبەردەست نییە، ئێستاش نازانم بە چ تیپێكەوە دەتوانم بەرامبەر مۆنزا یاریی بكەین كە پێویستە بیبەینەوە.

/ میلان یاریزانی زۆر تایبەتی هەیە، سیۆ هێرناندێز و لیاو بە نمونە، ئینتەر هێزێكی زۆری هەیە، لە ناوەراست و پێشەوەدا ، ئێمە هێشتا كێشەی پێكهاتەی سەرەكیمان هەیە.

/ ئێمەش ئەگەر هەموو یاریزانەكانمان ئامادە بێت زۆر بەهێزین، بەڵام چاوەڕێ دەكەین بگەڕێنەوە.

 

بابەتی پێشتر

ئەمریکا چاوەڕێی خراپترین باهۆز دەکات کە لە مێژووی نوێدا ڕوویدابێت

بابەتی دواتر

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەنچیلۆتی پێش دێربی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share