قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییەكانی كاركردن، درەنگانێكی شەوی رابردوو، مۆتێل بانی خێڵانی لە سلێمانی داخرا.
بەپێی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی تێیدا هاتووە، بەهۆی پابەندنەبوون بەمەرج و رێنماییەكانی كاركردن، درەنگانێكی شەوی رابردو، بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی، لیژنە هاوبەشەكان مۆتێل بانی خێڵانیان لە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود داخست.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، خاوەنی مۆتێل بانی خێڵان رووبەڕووی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.