بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان، لەسەر داوای هاوڵاتییان، هەڵمەتێكی دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕسكیلی بێسەرەتایان دەستپێكرد.
لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكانی هێزەكانی ئاسایشی گەرمیان لەپێناو چەسپاندنی یاسا و فەراهەمكردنی ئاسایش و ئارامی، لەماوەی رابردوودا لەسەر سكاڵای هاوڵاتییان و بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش لە سەنتەری قەزای كەلار،لەچەند هەڵمەتێكدا دەستیانگرت بەسەر(سەدان) ماتۆرسكیلی نایاساییدا.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سەرجەمیان بێسەرەتابوون و هیچ مەرجێكی سەلامەتیان تێدانەبووە، ببوونە هۆكاری نانەوەی پشێویی و نائارامی و دروستكردنی رووداوەكانی هاتوچۆ.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، هەڵمەتەكانی دەستبەسەرداگرتنی ئەو ماتۆڕسكیلانەی كە دەبنەهۆی بێزاركردنی هاوڵاتییان، لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە بەردەوامدەبێت و سەرجەم سەرپێچیكاران رووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە.