بەهۆی بەفر و سەرماوە هاوڵاتییەک لە دەربەندیخان گیانیلەدەستدا و برایەکیشی برینداربوو

بەهۆی كاریگەری و لێكەوتەكانی بەفربارین و بەستنی شەقامەكان و سەرماوە، هاوڵاتییەك لە دەربەندیخان برینداربوو، لەكاتی بەهاناوەچوونیدا لەلایەن برایەكییەوە، دووەمیان گیانیلەدەستدا.

بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە هاوڵاتییەک بەناوی (حەقی ئیسماعیل ڕەزا) تەمەن 59 ساڵ دانیشتووی کەلار كە شۆفێری تانکەری گواستنەوەی سووتەمەنییە، لە پشت تونێلی دەربەندیخانەوە لە ئۆتۆمبێلەكەی دابەزیوە و بەهۆی خلیسکانەوە كەوتووە و ئێسکی حەوزی شكاوە، دواتر خۆی گەیاندووەتە ناو قەزای دەربەندیخان و چووەتە مزگەوتێك و پەیوەندی بە برایەکییەوە كردووە بەناوی (عومران) تەمەن 52 ساڵ دانیشتووی خانەقین، کە ئەویش شۆفێری تانکەری گواستنەوەی سووتەمەنییە تاوەكو بچێت بە هانایەوە و بیگەیەنێتە نەخۆشخانە.

(عومران) لە نزیک تونێلی دەربەندیخان ئۆتۆمبێلەکەی ڕاگرتووە و بەپێ بەرەو لای براکەی (حەقی) ڕۆیشتووە، بەڵام پێش ئەوەی بگاتە لای براکەی، لە ڕێگا بەهۆی نەخۆشییەکی کتوپڕەوە گیانیلەدەستداوە، وەك بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی ئاشكرایكردووە.

تەندروستیی سلێمانی دەشڵێت، “پاش گواستنەوی تەرمەکەی بۆ بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گشتیی شەهید تۆفیق و پشکنینی، ڕەوانەی پزیشکیی دادیی دەربەندیخان کرا و بریندارەکەش چارەسەری پێویستی بۆکرا”.

بابەتی پێشتر

کارەبای پێوەری زیرەک بۆ 30 ئەمپێر کەمکرایەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی ڕۆشنبیری بڵاوکردنەوەی پێشبینیی بورجەکانی لە میدیاکان ڕاگرت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: كەسێك بە تۆمەتەكانی وەرگرتنی سەرانە، هەڕەشە و تەقەكردن دەستگیركرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە كەسێكیان بە تۆمەتەكانی وەرگرتنی سەرانە،هەڕەشە و تەقەكردن دەستگیركرد. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، مەفرەزەكانی‌…
Total
0
Share