هەنگاوێك بۆ گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچە و پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان دەستیپێكرد

جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، وەكو شاندێكی رێكخراوەكە سەردانی بەغدادمان كرد و چەند دیدار و كۆبوونەوەیەكمان ئەنجامدا و كارمان بۆ ئەوەكرد لە پڕۆژەیاسای بودجەدا كار بۆ گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچەی مامۆستایان بكرێت و پلەبەرزكردنەوەش دەستپێبكاتەوە.

عەتا ئەحمەد جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، وەكو شاندێكی رێكخراوەكە سەردانی بەغدادمان كرد و لەگەڵ یەكێتیی مامۆستایانی عێراق كۆبوونەوەیەكمان ئەنجامدا و یاداشتێكی لێكتێگەیشتن واژووكرا.

راشیگەیاند، دواتر سەردانی پەرلەمانی عێراقمان كرد و لەگەڵ پەرلەمانتاراندا كۆبوونەوەمان ئەنجامدا داوامانكرد كە لە پڕۆژەیاسای بودجەی عێراقدا بڕگەیەك بۆ گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچە جێگیربكرێت و ئەو بەڵێنەمان وەرگرتووە و لە هەمانكاتدا بابەتی خانەنشینیی هەرێم هاوشێوەی بەغداد هاوتا بكرێت و بتوانرێت مانگانە مووچەی مامۆستایان لە دوای پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای بودجە لە كاتی خۆیدا دابەشبكرێـت.

ئاشكراشیكرد، پڕۆژەیاسای بودجە دەنگی لەسەر بدرێت بڕە پارەیەكی باش بۆ هەرێمی كوردستان رەوانەدەكرێت و دەتوانرێت پاشەكەوتی مووچە بدرێتەوە و پلەبەرزكردنەوەش دەستپێبكاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەی خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان دەكرێت

پەرلەمانی كوردستان سبەی كۆدەبێتەوە و یەكێك لە بڕگەكانی دانیشتنەكە خوێندنەوەی دووەمە بۆ پێشنیازه‌یاسای به‌رده‌وامبوونی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان. بڕیارە…
Total
0
Share