دوو منداڵی بەیەکەوەنووساو بە نەشتەرگەری جیاکرانەوە

ئەمڕۆ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ریاز دوو منداڵی بەیەکەوەنووساوی بەرەگەز سووری بە نەشتەرگەرییەکی چەند کاتژمێری لەیەکتر جیاکرانەوە.

ئیحسان و بەسام دوو منداڵی بە رەگەز سووریی تەمەن 32 مانگ ماوەیەک لەمەوبەر وێنەکانیان لە میدیا عەرەبیەکان بڵاوبوونەوە کە بەیەکەوە نووساون لە ناوچەی سکیاندا و دواتر لەسەر بڕیاری پادشای سعودییە برانە شاری ریاز و ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی شا عەبدوڵا نەشتەرگەری جیاکردنەوەیان ئەنجامدرا.

نەشتەرگەرییەکە بە بەشداری 26 پزیشک و پسپۆڕ ئەنجامدرا بە چەند قۆناغێک و ماوەی حەوت کاتژمێر و نیوی پێچووە.

بە وتەی پزیشکەکان نەشتەرگەرییەکە بە سەرکەوتووی کۆتایی هاتووە، بەڵام ئەگەری لەژیاندامانەوەی یەکێک لە منداڵەکان کەمە بەهۆی ئەو کێشە تەندروستییە زگماکیانەی هەیەتی.

تا ئێستا لە سعودیە 58 نەشتەرگەری جیاکردنەوەی منداڵی دووانەی بەیەکەوە نووساو ئەنجامدراوە.

 

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كۆبووەوە

بابەتی دواتر

ئاسایشی گەرمیان هەڵمەتی دەستبەرداگرتنی ماتۆڕسكیلی بێسەرەتای دەستپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share