قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران پێشوازیكرد لە مارك ریچاردسن برایسن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كە بە مەبەستی ماڵئاواییكردن و كۆتاییهاتنی ئەركەكەی لە عێراق سەردانی كردبوو.

لە كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی پێنجشەمە 6ی تەممووز لە هەولێر بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ستایشی رۆڵی باڵیۆزی بەریتانیای كرد لە عێراق كە لە ماوەی ئەركەكەیدا رۆڵی گرنگی بینیوە لە هێوركردنەوەی بارگرژییەكانی نێوان لایەنە عێراقییەكان و بە تایبەتیش هاوكار و یارمەتیدەربووە لە لێكتێگەیشتن و باشتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ.
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ئەوەی مارك ریچارد برایسنی وەك دۆستێكی راستەقینەی عێراق و كوردستان ناوبرد و هیواشی خواست لە ئەركی داهاتوویدا سەركەوتووبێت.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا باس لە پەیوەندییەكانی ئێستای نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ كرا و هەردوولا هاوڕابوون كە وەكچۆن لە ماوەكانی رابردوو پەیوەندییەكان بەرەوپێشچوونی باشی بەخۆیەوە بینیوە، پێویستە هەردوولا هەوڵبدەن ئاستی لێكتێگەیشتن و پەیوەندییەكانی نێوانیان پەرەپێبدەن و پێكەوە كاربكەن بۆ گەشەپێدانی ئابوریی عێراق و هەرێمی كوردستان و كێشە چارەسەرنەكراوەكانی نێوانیان بە شێوەیەكی ئاشتیيانە و بە دوور لە بارگرژی بەپێی دەستوور چارەسەربكەن.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی بڕیارێكی نوێی لەبارەی مووچەوە دەركرد

بابەتی دواتر

دوو منداڵی بەیەکەوەنووساو بە نەشتەرگەری جیاکرانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share