لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، یەكێك لەو نەخۆشخانەی كە گومانی لێدەكرا، ئەنجامەكەی دەركەوت كە هەڵگری تای خوێنبەربوونە و تەمەنی 45 ساڵە و لە رەگەزی مێیە و پیشەی بەخێوكردنی ئاژەڵ بووە و دانیشتووی چوارقوڕنەیە، ئێستا تەندروستی جێگیرە و لە ژێر چاودێریی وردی پزیشكیدایە.
ئاشكراشیكرد، چەند كەسێكی دیكە هەن كە نیشانەی تای خوێنبەربوونی تێدایە، بەڵام مەرج نییە هەڵگری ڤایرۆسەكە بێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەو كەسەی هەڵگری ڤایرۆسەكە بووە چەند كاتژمێرەكە ئەنجامەكەی دەرچووە و هەر چارەسەرێك هەبێت بە دڵنیاییەوە بۆی دەكرێت و بەردەوام گومانی تووشبوون بە حاڵەتی دیكە هەیە.