ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی هەرێمەوە بڕیاردەدات

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەیەكی پێشخراو ئەنجامبدات و یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكەش پشكی هەرێم و مووچەی فەرمانبەران دەبێت.

بە بڕیاری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەی ئەنجومەنی وەزیران لە رۆژی سێشەممەوە بۆ ئەمڕۆ یەكشەممە پێشخراوە.

بڕیارەكە دوای ئەو كۆبوونەوەیە ئاشكراكرا كە پێنجشەممەی رابردوو لەنێوان شاندی باڵای حكومەتی هەرێم و سودانی لە بەغداد ئەنجامدرا كە تایبەت بوو بە شایستە داراییەكانی هەرێم و مووچەی فەرمانبەران.

لەو كۆبوونەوەیەدا شاندی هەرێم داوایكرد بۆ شەش مانگی دووەمی ئەمساڵ بەغداد 800 ملیار دیناری مانگانە بۆ مووچە رەوانەی هەرێم بكات تا ئەوكاتەی پشكی هەرێم بەپێی یاسای بودجەی گشتیی عێراق یەكلادەكرێتەوە.

بڕیارە لە كۆبوونەوەكەدا ئەو داوایەی هەرێم لە چێوەی پرۆژە بڕیارێكدا بخرێتە دەنگدانەوە و لە ئەگەری پەسەندكردنیدا كۆتایی بە گرفتی مووچە دێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەسەڵاتی گواستنەوەی راژە و تەنسیب بە پارێزگاری سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین درا

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی ناهاوسەنگیی رێژەی فەرمانبەران و ئاسانکاریی رێکارەکان بۆ پڕکردنەوەی پێداویستیی میلاکات و…
زیاتر ببینە

دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بۆ خانەوادەی قوربانیانی تەقینەوەکە: رووداوەکە خەمێکی قووڵ و ئازارێکی گشتییە

دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی ڕووداوی تەقینەوەکەی شەوی ڕابردووی گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانییەوە پەیامێکی ئاراستەی بنەماڵەی قوربانییانی ڕووداوەکە…
Total
0
Share