فەرمی.. سۆلشایەر لە پۆستی ڕاهێنەرایەتیی مانچستەر یونایتد دوورخرایەوە

ئیدارەی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی، بەشێوەیەكی فەرمی سۆلشایەری لە پۆستی ‏ڕاهێنەرایەتی دوورخستەوە.‏

پاش شكستی مانچستەر یونایتد بەرامبەر واتفۆرد بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك، ‏ئیدارەی مانچستەر یونایتد پێنج كاتژمێر كۆبوونەوەی كرد.‏

پاش كۆبوونەوەكە، گەیشتنە بڕیاری ئەوەی سۆلشایەر لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی ‏دووربخەنەوە.‏

ئیدارەی یانەكە لە بەیاننامەیەكدا سوپاسی سۆلشایەری كرد بۆ ئەو ماوەیەی سەرپەرشتیی ‏یانەكەی كردووە.‏

بەشێوەیەكی كاتییش تا دیاریكردنی ڕاهێنەری نوێ، مایكل كاریكی یاریزانی پێشووی ‏یانەكە و یاریدەدەری ڕاهێنەرە دوورخراوەكە جێگەی دەگرێتەوە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆچی زێدان چانسی به‌ ڕیگیلۆن نه‌دا؟ کێشه‌ی له‌گه‌ڵ کوڕی به‌ڕێوبه‌ر هه‌بووه‌

به‌رگریکاری یانه‌ی تۆتنهام هۆتسپێرز چاوه‌ڕوانی هه‌لێکه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ ڕووه‌و یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید، ئه‌و هه‌له‌شی دوای ماڵئاوایی زینه‌دین زێدان…
Total
0
Share