مانچستەر سیتی هاوینی 2021 بۆندێکی 100 ملیۆنی واژوودەکات

مانچستەر سیتی هەوڵی گواستنەوەی یەکێک لە لوکاکۆ یان هالاند دەدات

یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لە گواستنەوەکانی هاوینی 2021 بەهێزەوە دەگەڕێتەوە و گرانبەهاترین گرێبەست واژوودەکات.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی ئاشکرایکردووە، سێرجیۆ کون ئەگوێرۆی ئەرجەنتینی دوای 10 ساڵ یاریکردن لە شاری مانچستەر، لە ئێستادا هیچ ئامانجێکی نەماوە و بڕیاریداوە لە کۆتایی وەرزدا ماڵئاواییبکات.

وەک شوێنگرەوە، ئیدارەی سیتیزن پلانیان داڕشتووە هێرشبەرێکی بەتوانا بۆ پێگەکەی دابینبکەن، ئەو دوو یاریزانەش لە لیستی خواستەکاندا دیاریکراون، ڕۆمێلو لوکاکۆی بەلجیکی هێرشبەری ئینتەرمیلان و ئێرلینگ هالاندی نەرویجی هێرشبەری یانەی بوروسیا دۆرتمۆندن.

لوکاکۆ و هالاند داواکراوی میرکاتۆی هاوینی مانچستەر سیتی دەبن

بەپێی سەرچاوەکە، بەڕێوبەرایەتی سیتی بڕی 100 ملیۆن یورۆی بۆ واژووکردنی گرێبەستەکە تەرخانکردووە، هەوڵی یەکەم و سەرەتاشیان بۆ لوکاکۆ دەبێت، کە لەم وەرزەدا لە کۆی 27 یاری لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتیەکان 20 گۆڵی تۆمارکردووە و سێ گۆڵی ڕەخساندووە.

لە بەرانبەردا هالاند لەکۆی 22 یاری 22 گۆڵی تۆمارکردووە و شەش گۆڵی ڕەخساندووە، هەردوو هێرشبەرەکە نرخیان بەرزە و سەرچاوەکە بە دوو هەواڵی جیاواز ئاماژەی پێکردوون.

بابەتی پێشتر

کۆتا نازناوی ئینتەر؟ کۆرۆنا بە فیلم دەرکرا و ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا بوو

بابەتی دواتر

ئێران: سەدام پەلاماری كەنداوی دا و ترەمپ دۆشینی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share