عێراق 30یەمین وڵاتی جیهانە لە خەرجیی سەربازییەوە

عێراق لە ریزبەندیی 30یەمین وڵاتی جیهاندایە بۆ خەرجییە سەربازییەکان بە پێی پێوەرەکانی هەڵسەنگاندن بۆ پێنج ساڵی رابردووی هەر وڵاتێک.

بەپێی راپۆرتەکە بۆ خەرجییە سەربازییەکان لە وڵاتانی جیهان، هەڵسەنگاندن بۆ تێکڕای خەرجییەکان لە ساڵانی 2018 بۆ 2022 کراوەتە بنەمای ئەو خەرجییانە.

بەپێی راپۆرتەکە، خەرجیی سەربازی بە زۆر هەژمار دەکرێت، ئەگەر لە سەرووی 5%ی بەرهەمی گشتیی ناوخۆی وڵاتەکەوە بێت، مامناوەندە ئەگەر لە نێوان 2 بۆ 5% بێت، نزم دەبێت ئەگەر لە 2% کەمتر بێت.

خشتەکە دەریدەخات، 5 وڵاتی عەرەبی لە کۆی 7 وڵات لە پلەی یەکەمدا بوون کە زۆرترین خەرجی سەربازییان هەیە بە بەراورد بە بەرهەمی ناوخۆیی خۆیان، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئۆکرانیا لە پێشەنگی ئەو وڵاتانەدایە، بەو پێیەی خەرجییە سەربازییەکانی گەیشتووەتە 9.46%ی بەرهەمی ناوخۆیی، دوای ئەویش سعودیە دێت بە رێژەی 8.19%، عومان بە 8.11%، قەتەر بە 5.88%، دواتر جەزائیر بە 5.70%، کوێت بە 5.66%، پاشان ئیسرائیل بە 5.09%..

بابەتی پێشتر

هونەرمەندێكی كورد كۆچی دواییكرد

بابەتی دواتر

كەسێك بە تۆمەتی شكاندنی جام و دزیكردن لە ئۆتۆمبێل دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share