لوکاکو لەنێوان چێڵسی و ئینتەر و سعوودیە گیریخواردووە

ئینتەر میلان ئۆفەرێکی نوێی بۆ کڕینی ڕومێلو لوکاکو پێشکەش بە چێڵسی کردووە، کە لە ئۆفەرەکانی پێش خۆی لاوازترە.

فابریزیۆ ڕۆمانۆی شارەزای بواری گواستنەوەکان ئاشکرایکردووە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئیدارەی ئینتەر میلان ئۆفەرێکی نوێی پێشکەش بە چێڵسی کردووە، تێیدا داوای خواستنی ڕومێلو لوکاکو دەکەن بۆ ماوەی ساڵێک، لەگەڵ بژاردەی گرێبەستی هەمیشەیی بە 30 ملیۆن یورۆ بەو مەرجەی بڕیارەکە لەژێر دەستی خۆیاندا بێت، بەهیچ شێوەیەکیش ئامادەنین گرێبەستی هەمیشەیی پێشکەش بکەن.

کێشەکە لەوەدایە، کە یانەی چێڵسی داوای 50 ملیۆن یورۆ بەرامبەر بە هێرشبەرەکەی بەلجیکا دەکات، یانەیەکی سعوودی ئەو بڕەی پێشکەشکردووە و یاریزانەکە پێداگری لەوە دەکات، کە تەنها ئامادەیە بۆ ئینتەر میلان یاری بکات.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە بۆ ئومتیتی: 20 ملیۆنت پێدەدەین و بڕۆ

بابەتی دواتر

ئۆتۆمبێلێکی نوێ لەسەر زەوی دەڕوات و بە ئاسمانیشدا دەفرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆپی ئاڵتون بۆ مێسی دەبێت؟

لەم مانگەدا براوەى تۆپی ئاڵتون ئاشکرادەکرێت و هەموو پێشبینییەکانیش بۆ ئەوەن لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی بەدەستی بهێنێت ئەلبەرت ماسنۆ…
Total
0
Share