لەدوای ئەو شکستە گەورەیەی یانەی ریال مەدرید بەرامبەر یانەی ئەرسیناڵ رووبەڕووی بووەوە ئەگەر دوورخستنەوەی کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەکە بووەتە باسی گەرمی میدیاکان و چەند ناوێکیش وەک جێگرەوەی ناوبراو ئاشکراکراون.
میدیا وەرزشییەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردووەتەوە، ئیدارەی یانەی ریاڵ مەدرید بەنیازە پێش کۆتایهاتنی ئەم وەرزە کۆتایی بە گرێبەستی کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەکە بهێنێت.
ئاشکراشیانکرد، لە ئێستادا چەند راهێنەرێک ئەگەر وەرگرتنی بەرپرسیارێتی راهێنەرایەتی یانەی ریاڵ مەدریدیان هەیە، کە لە پێش هەموویانەوە سانتیاگۆ سۆلاری و رائول گۆنزالێسن.
باسیانلەوەشکردووە، هەریەکە لە یورگن گلۆب و چابی ئەلۆنسۆی راهێنەری بایرن لیڤەرکوزن دووانی دیکەن لەو کاندیدانەی وەک جێگرەوە ناویاندەهێنرێت.
لای خۆیەوە کارلۆ ئەنچیلۆتی جەختیکردووەتەوە نازانێت ئایندەی لە یانە ئیسپانییەکە چۆن دەبێت و تەنانەت ناشیەوێت بزانێت.