(NBA) تێمبەروڵڤز و پیلیکانز بردنەوەی گەورەیان تۆمارکرد

تیمەکانی مینیسۆتا تێمبەروڵڤز و نیوئۆرلیانز پیلیکانز لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی 64ی خوولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا، بردنەوەی گەورەیان تۆمارکرد.

تیمی مینیسۆتا تێمبەروڵڤز بە ئەنجامی (101-138) بردنەوەی بەرامبەر ئۆکلاهوما سیتی ساندەر تۆمارکرد، لەو یارییەشدا کارڵ ئانتۆنی تاونز و ناز ڕید بە تۆمارکردنی 20 خاڵ، یاریدەدەربوون بۆ سەرکەوتنی یانەکەیان.

لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی دیکەدا نیوئۆرلیانز پیلیکانز بە ئەنجامی (124-90) بردنەوەی بەرامبەر یوتا جاز تۆمارکرد، لەو یارییەشدا تۆریان برینس 18 خاڵ و دانجێلۆ ڕاسڵ 17 خاڵیان تۆمارکرد.

ئەنجامەکانی دیکەش بەم جۆرە بوون:

فیلادلفیا 125-119 کاڤالێرز

پیستۆنز 111-106 پیسەرز

ویزاردز 114-117 هوکس

ڕاپتەرز 97-103 ماجیک

بوڵز 112-118 باکس

پیلیکانز 124-90 جاز

ناگێتس 116-101 ڕۆکێتس

سەنز 115-114 نیکس

بابەتی پێشتر

بایرن میونشن چاوی بڕیوەتە ئەستێرەیەکی فەرەنسی

بابەتی دواتر

محەمەدی حاجی مەحموود بە كەسی یەكەمی حزبەكەی هەڵبژێردرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share