جێرارد یان فێرمینۆ؟ مانێ لە سعوودیەوە داواکراوە..

دوو یانەی سعوودی کێبڕکێیان بۆ گواستنەوەی سادیۆ مانێی ئەستێرەی سەنیگالی یانەی بایرن میونشن دەستیپێکردووە.

ڕۆژنامەی “بێلد سپۆرت”ی ئەڵمانی لەزاری فابریزیۆ ڕۆمانۆی شارەزای بواری گواستنەوەکانەوە بڵاویکردووەتەوە، کە یانەی ئیتیفاق بە سەرکردایەتی ستیڤن جێراردی ڕاهێنەر و یانەی ئەهلی بە هاوکاریی ڕۆبێرتۆ فێرمینۆ دەستیان بە هەوڵدان بۆ کڕینی سادیۆ مانێ کردووە.

تاوەکو ئێستا نەزانراوە، کە مانێ ئامادەیە لە خولی ڕەوشەنی سعوودیە یاری بکات یان نا، بەڵام هەردوو یانەکە ڕەزامەندییان دەربڕیوە مووچە و پاداشتی زیاتر لە بایرن میونشن بۆ تەرخانبکەن.

سەرچاوەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، کە بایرن میونشن بۆ کڕینی هاری کەین پێویستی بە بودجەیەکی زۆرە، بۆیە بەدوور نازانرێت دەستبەرداری مانێ ببن لەپێناو بەدەستهێنانی دەستەوارەیەکی گونجاودا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس چواره‌م بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌کی به‌رامبه‌ر ئینته‌ر میلان تۆمارکرد

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی (13)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، له‌ یاریی لووتکه‌دا یانه‌ی یوڤانتۆس بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئینته‌ر…
Total
0
Share