بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە سلێمانییەوە ئامادەیی هاوکاریی بازرگانی دەردەبڕێت

مەهدی سەفەری جێگیری دیپلۆماسیی ئابوریی وەزیری دەرەوەی ئێران، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ پارێزگاران و بەرپرسانی ژووری بازرگانیی سلێمانی و هەڵەبجە، كە لە شاری سلێمانی بەرێوەچوو ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەی هەموو هەماهەنگییەک و پەیوەندییەکی بازرگانییە.

كۆبوونەوەكە دوێنێ بووە و لە کونسوڵگەریی ئێران لە سلێمانی بەرێوەچووە.

بەپێی زانیارییەکان، لەو کۆبوونەوەیەدا باس لە کۆمەڵێک کێشەی بازرگانیی نێوان پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە، لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران کراوە و بەڵێنی چارەسەر دراوە.

مەهدی سەفەری، لە کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاندووە، “بەو پەیوەندییە مێژوویی و دینی و فەرهەنگییەی لەنێوان ئێران و هەرێمدا هەیە، دوورنییە کە پەیوەندیی بازرگانی و ئاستەکانی دیکە زیاتر بەرەوپێشبچێت”.

هاوکات بەرپرسانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە، چەند کێشەیەکی بازرگانیی نێوان هەردوولایان بە جێگری دیپلۆماسیی ئابوریی وەزیری دەرەوەی ئێران وتووە.

ئەو بەرپرسە ئێرانییە داوایکردووە، لەگەڵ ئامادەیی کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی، هەماهەنگیی زیاتر دروستبکرێت بۆ کاری کۆمپانیا ئێرانییەکان.

بابەتی پێشتر

نەوت سەرەتای هەفتەی بە بەرزبوونەوە دەستپێكرد

بابەتی دواتر

یەکێتی لە سلێمانی سەردانی لایەنەکان دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share