د. فازڵ نەبی، ڕایدەگەیەنێت، هەڵمەتە ئەمنییەکەی شەوی ڕابردووی بەغداد، کاردانەوەیەکە بەرامبەر دۆخی خراپی دارایی عێراق.
فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق، لە دیمانەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا ڕایگەیاند، ئەو هەڵمەتەی کە دوێنێ شەو بە فەرمانی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەنجامدرا و دەستیپێکرد، یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی، چارەسەرکردنی ئەو گرفت و بارگرانییە داراییەیە کە لە عێراق دروست بووە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەم هەڵمەتە سوودی دەبێت لەوەی حکومەت بتوانێت بەبێ کێشە مووچەی مووچەخۆران بەبێ کێشە دابین بکات.