مونا قەهوەچی: هیچ بڕە پارەیەكم وەك نەسریە وەرنەگرتووە و تەنها مووچەی حەقی خۆمم وەرگرتووە

مونا قەهوەچی سكرتێری پەرلەمانی كوردستان لە خولی پێنجەمی پەرلەمان روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “جگەلە مووچەی حەقی خۆمان هیچ بڕە پارەیەكی دیكەمان وەرنەگرتووە”.

لە روونكردنەوەكەدا هاتووە، لەهەندێك پەیج و ئەكاونتی تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك هەواڵێك سەبارەت بە وەرگرتنی برە پارەیەكی زۆر وەك نەسریە لەلایەن مونا قەهوەچییەوە بڵاو كراوەتەوە و بەپێویستمان زانی ئەم روونكردنەوەیە بڵاوبكەینەوە و رایبگەیەنین كە سەرلەبەری ئەو هەواڵانە دوورن لە راستی و هەڵبەستراو و دروستكراون.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “بە هەموو لایەكی رادەگەیەنین كە جگە لە مووچەی مافی خۆمان هیچ بڕە پارەیەكی ترمان وەرنەگرتووە، بابەتێكی لەم شێوەیە بوونی نییە و ئەوەی بڵاو دەكرێتەوە هەڵبەستراو و دوورن لە راستی و هەمووی رەتدەكەینەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پێشمەرگە: دەرفەتێكی لەبار لە بەردەمماندایە بۆ رێكخستنەوە و یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە

وەزیری پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، “دەرفەتێكی لەبار لە بەردەمماندایە بۆ رێكخستنەوە و یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان”. بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە…
Total
0
Share