بەهای فرۆشتنی گەنم بە كەرتی تایبەت دیاریكرا

وەزارەتی بازرگانیی و پیشەسازیی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەهای فرۆشتنی گەنم بە كەرتی تایبەت دیاریكراوە و بۆ رای گشتی رادەگەیەندرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ سێشەممە بە ئامادەبوونی كەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی و ئەندامانی لیژنەی باڵای تایبەت بە دیاریكردنی بەهای گەنم لە دیوانی وەزارەت لەگەڵ كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت كۆبوونەوە بەمەبەستی دیاریكردنی بەهای فرۆشتنی گەنم بە كەرتی تایبەت.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە كۆبوونەوەكەدا كە نوێنەری ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی كشتوكاڵ و ئاودێریی و فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون ئامادەیبوون، گفتوگۆ لەسەر بەهای گەنمی جوتیاران كرا.

ئاماژە بۆ ئەوەش كرا، دوای ئاگاداركردنەوەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و وەرگرتنی رەزامەندییان بۆ رای گشتی بەهاكەی رادەگەیەندرێت، هەموو هەوڵەكانیش لەپێناو ئەوەدایە جوتیارانی كوردستان دووچاری زیان نەبن.

بابەتی پێشتر

بەدواداچوون بۆ چۆنییەتی وەرگرتنی خوێندكاران لە خوێندنی باڵا دەكرێت

بابەتی دواتر

بەردەوام هەست بە ماندوێتی دەكەیت؟ پێنج هەنگاوی ئاسان بۆ ژیانێكی باشتر بزانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێبوار تەها: لە دیاریکردنی نرخی مۆلیدەدا پێویستە رەچاوی بارودۆخی ژیانی هاوڵاتییانی کەرکوک بکرێت

رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک لەگەڵ فەلاح خەلیل، قائیمقامی کەرکوک بەدواداچوون دەکات بۆ میکانیزمەکانی پەسەندکردنی نرخی ئەمپێری موەلیدە ئەهلییەکان…
Total
0
Share