ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، بۆ دابینكردنی كارەبای بەردەوام بۆ هاوڵاتییان سیستمی پریپەید جێبەجێدەكەین و وتیشی، “هەرچەندە سیستمەكە نەبووەتە كرداری و ئەزموونییە، بەڵام بەهەموو شێوەیەك كار بۆ ئەوە دەكەین بەرهەمی كارەبا زیادبكەین”.
وتیشی، لە ئێستادا ترلیۆنێك و 300 ملیار دینارمان قەرز لای هاوڵاتییانە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە سیستمی پریپەیددا پێشەكی پارەی كارەبا وەردەگیرێت و ناكرێتە قەرز و ئەو شوێنانەی سیستمەكە جێبەجێدەكەین كارەبای 24 كاتژمێری بۆ بەشداربووان دابینكراوە و یەك ملیۆن و 800 هەزار بەشداربووی كارەبامان هەیە.
ئاشكراشیكرد، لە ئێستادا رۆژانە 17 بۆ 18 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان دەدرێت.