چەندین یاریزانی گەورە و بەناوبانگ وەرزی ڕابردوو نەیانتوانی تواناکانیان بسەلمێنن، ئەوەش کاریگەریی لەسەر نرخی گواستنەوەیان دروستکرد.
بەگوێرەی داتاکانی “ترانسفێر مارکت”، سادیۆ مانێی سەنیگالی و ئەستێرەی یانەی بایرن میونشن ئەو یاریزانەیە کە بە زۆرترین ڕێژە نرخی دابەزیوە و گەیشتووەتە لەسەددا 64ی نرخی ڕاستەقینەی.
لەنێو لیستەکەدا یاریزانانی وەک جادۆن سانچۆ و پۆگبا و ندیدی بوونیان هەیە.
لیستی ئەو یاریزانانەی بە زۆرترین ڕێژە نرخیان دابەزیوە:
- سادیۆ مانێ: 45 ملیۆن نرخی کەمیکردووە، ئێستا بە 25 ملیۆنە.
- ویڵفرێد ندیدی: 35 ملیۆن نرخی کەمیکردووە، ئێستا بە 25 ملیۆنە.
- پۆل پۆگبا: 33 ملیۆن نرخی کەمیکردووە، ئێستا بە 15 ملیۆنە.
- جادۆن سانچۆ: 30 ملیۆن نرخی کەمیکردووە، ئێستا بە 45 ملیۆنە.
- ڕومێلو لوکاکو: 42 ملیۆن نرخی کەمیکردووە، ئێستا بە 40 ملیۆنە
- یوری تیلیمانز: 30 ملیۆن نرخی کەمیکردووە، ئێستا بە 25 ملیۆنە.
- محەممەد سەڵاح: 25 ملیۆن نرخی کەمیکردووە، ئێستا بە 65 ملیۆنە.
- هیۆنگ مین سۆن: 25 ملیۆن نرخی کەمیکردووە، ئێستا بە 50 ملیۆنە.
- ئەندریو ڕۆبێرتسۆن: 25 ملیۆن نرخی کەمیکردووە، ئێستا بە 40 ملیۆنە.
- فیدریکۆ کیێزا: 25 ملیۆن نرخی کەمیکردووە، ئێستا بە 40 ملیۆنە.
- ئانسو فاتی: 25 ملیۆن نرخی کەمیکردووە، ئێستا بە 35 ملیۆنە.
- پاتریک چیک: 25 ملیۆن نرخی کەمیکردووە، ئێستا بە 25 ملیۆنە.
- ئارناو دانجوما: 25 ملیۆن نرخی کەمیکردووە، ئێستا بە 25 ملیۆنە.
- کارلۆس سۆلێر: 25 ملیۆن نرخی کەمیکردووە، ئێستا بە 25 ملیۆنە.
- چاگلار سۆینجو: 25 ملیۆن نرخی کەمیکردووە، ئێستا بە 15 ملیۆنە.