ئارسەر چۆن پێناسەی مێسی و کریستیانۆ و نێیمار دەکات؟

ئارسەر مێلۆ، یاریزانی بەڕازیلی یانەی یوڤانتۆس لە کاروانی وەرزشییدا هاوبەشی مێسی و کریستیانۆ و نێیمار بووە، بەشێوەیەکی جیاواز پێناسەی تواناکانیان دەکات.

ئارسەر مێلۆ چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ڕۆژنامەی “موندی دیپۆرتیڤۆ”ی کەتەلۆنی ئەنجامداوە، بەم جۆرە پێناسەی مێسی و کریستیانۆ و نێیمار دەکات:

مێسی

“ناوازە و بێ هاوتایە، ڕەنگە باشترین یاریزان بێت لە مێژوودا، لانیکەم یەکێکە لە سێ باشترینەکەی مێژوو، دەرفم بۆ ڕەخسا لە ژووری جلگۆڕینەکان ساتێکی خۆشی لەگەڵدا بەسەربەرم، تا ڕادەیەک گۆشەگیرە، بەڵام کەسێکی باشە و دڵێکی زۆر باشی هەیە، تێگەیشتنی لە یارییەکان و ئەزموونەکەی سەرسوڕهێنەرن، کەس ناتوانێت وەک ئەو بۆ ماوەیەکی هێندە دوورودرێژ بەو ئاستە بەرزەوە یاری بکات.”

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ

“وەک وەرزشکار و کەسایەتی سەرنجڕاکێشە، هەموو ڕۆژێک هەوڵی پێشکەوتن دەدات، لەبیرمە کاتێک لە یوڤانتۆس یەکترمان بینی، لە چێشتخانەی یانە هەمیشە سەیری ژەمە خواردنەکانی دەکرد و بە گاڵتەوە باسی لەو شتانە دەکرد کە پێویستە بیانخۆین، زۆر پیشەگەرە، پێشتر کەسێکم بە عەقڵیەتی ئەو یاریزانە نەبینیبوو، وەک یاریزانیش خۆتان ئەنجامەکانی دەبینن.”

نێیمار

“یەکەمجار کە چاوم پێی کەوت لە هەڵبژاردەی نیشتمانی بوو، ئەو کاتە هێشتا لە گرێمیۆ بووم، نێیمار زۆر یارمەتیدەرم بوو، زۆر گرنگی بە کەسانی دیکە دەدات و دەتوانم بە ئەزموونی خۆم ئەو ڕاستیە لەبارەیەوە پشتڕاست بکەمەوە، وەک یاریزانیش هەمووان دەیبینین چ کوالێتی-یەکی بەرزی هەیە، زۆرم خۆشدەوێت.”

بابەتی پێشتر

پاریس هێرشی هەڵگەڕاوەی بۆ مباپێ دەستپێکرد

بابەتی دواتر

مانێ یەکەمە.. ئەو یاریزانانەی نرخیان زۆر دابەزیوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تین هاگ کێشەى زۆرە

ڕأهێنەرەکەى مانچستەر یونایتد دەزانێت بۆ ئەوەى ژمارەى گۆڵەکانی زیاتر بن پێویستی بەوەیە راشفۆرد لەدۆخێکی باشدا بێت. بۆیە لە…
Total
0
Share