ڕۆمای مۆرینیۆ وەرزی داهاتوو گڕدەکاتەوە

ئیدارەی یانەی ڕۆمای ئیتاڵی لە مێرکاتۆی هاوینەی 2023دا کارا بووە، چەندین یاریزانیان بۆ جوزێ مۆرینیۆ کڕیوە تاوەکو پێکهاتەکەی توندوتۆڵ بکاتەوە.

ئیدارەی “جێلاڕۆسی” سەرکەوتوو بوو لە واژۆکردنی گرێبەستی ئیڤان ندیکای بەرگریکار، هەروەها حوسام عەواریی ئەستێرەی پێشووی لیۆن، هەردوو گواستنەوەکەش بێبەرامبەربوون و وەرزی داهاتوو لەلایەن مۆرینیۆوە پێگەی سەرەکییان پێدەدرێت.

سەرچاوەکان جەخت لەوە دەکەنەوە، لە ئێستادا “گورگەکانی پایتەخت” سەرنجیان خستووەتە سەر مەیسن گرینوودی ئەستێرەی لاوی مانچستەر یونایتد، ئەگەر ئەو گواستنەوەیەش ڕووبدات، خوێنێکی دیکە دەخرێتە جەستەی یانەکەوە و پێکهاتەکەیان بۆ وەرزی نوێ بەم جۆرە دەبێت:

گۆڵپارێز: ڕوی پاتریسیۆ

بەرگری: مانچینی، ندیکا، سماڵینگ

ناوەند: پێلیگرینی، فرێد، سپینازۆلا، عەوار

هێرشبەر: گرینوود، دیبالا، ئەبراهام.

بابەتی پێشتر

مانێ یەکەمە.. ئەو یاریزانانەی نرخیان زۆر دابەزیوە

بابەتی دواتر

عێراق لە یەدەگی غازدا دەیەم وڵاتی جیهانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share