پاریس لەبری ڕاهێنەرێک دووان دەکڕێت

ئیدارەی یانەی پاریس سان جێرمان، لە گفتوگۆیەکی پێشکەوتوودایە بۆ کۆتاییهێنان بە گرێبەستەکانی جولیان ناگیلسمان و تێری هێنری.

بەگوێرەی زانیارییەکانی “لیکیپ و فووت مێرکاتۆ”، بەرپرسانی یانەی پاریس سان جێرمان ڕێککەوتنێکی سەرەتاییان لەگەڵ جولیان ناگیلسمانی ئەڵمانیدا کردووە، وەرزی داهاتوو ئەڵمانییەکە جێگەی کریستۆف گالتیێر دەگرێتەوە و دەبێتە ڕاهێنەری سەرەکی پاریس.

لە هەمان کاتدا، سەرمایەدارانی قەتەر دانوستاندنیان لەگەڵ تێری هێنریی ئەفسانەی فەرەنسا و ئارسیناڵ دەستپێکردووە، نزیکن لە ڕێککەوتن لەگەڵ ئەم کەسایەتییە، کە بڕیارە وەرزی داهاتوو وەک یاریدەدەری ناگیلسمان دەستبەکاربێت.

ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ” نووسیویەتی، هێنری پەیوەندییەکی توندوتۆڵی لەگەڵ کیلیان مباپێ و نێیمار و ئەستێرەکانی پاریس-دا هەیە، دەبێتە پردی پەیوەندی نێوانیان لەگەڵ ناگیلسمان، هەروەها سوود لە ئەزموونەکەشی وەردەگیرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(NBA) – فینێکس له یوتای برده‌وه و کریس پۆل 27 خاڵی تۆمارکرد

له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی خولی یانه پیشه‌گه‌ره‌کانی ئه‌مریکا، یانه‌ی فینێکس سه‌نز ڕووبه‌ڕووی یوتا جاز بووه‌وه‌، یارییه‌که‌ش به بردنه‌وه‌ی فینێکس کۆتاییهات.…
Total
0
Share